به سه‌دان هه‌زار هه‌وادار و لایه‌نگر و ئه‌ندامی پارتی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕێندرا، له ئێستادا حكومه‌ت سه‌رقالی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه به‌ڵام له لایه‌ن هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی رێگری له جێبه‌حێكردنی یاساكه ده‌كرێت له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی داوای جێبه‌جێكردنی یاسا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
لایه‌نگر و هه‌واداران و ئه‌ندامانی پارتی له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان راگه‌یاندووه كه تێیدا له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسراوه به‌ڵێ بۆ چاكسازی و پشتیوانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكیازی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵتین سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارتی له سۆشیالمیدا دوای ئه‌وه‌هات كه یه‌كێـتی حزبه‌كانی دیكه‌ی له سلێمانی له هه‌وڵدان بۆ رێگری له جێبه‌جێكردنی یاساكه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی یاساكه وه‌ك خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كوردستان