په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان، پشتگیری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێكهاته ئاینی نه‌ته‌وه‌یه‌كان پشگیتری تێپه‌ڕاندنی یاسای چاكسازیان كرد له په‌رله‌مانی كوردستان له ئێستادا داواكارن كه حكومه‌ت یاساكه جێبه‌جێ بكات، په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحیش رایده‌گه‌یێنێت وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی پشتگیری یاساكه‌مان كردووه.
رۆبینە تیاری، ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، ئێمه وه‌ك مه‌سیحه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتگیری یاسای چاكسازیمانكردووهو لە قۆناخی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، مەسیحییەکان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و لە روانگەی خەمخۆرییان، پشتگیریی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی مەسیحییەکان گوتیشی، جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەبێتە ھۆی بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان موچەخۆران و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.