فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: داعش له‌ سنوری قه‌ره‌چووغ مه‌ترسی زیاد بووه‌و خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌

دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان چالاكیه‌كانی زیادی كرد، مه‌ترسیه‌كانی زیاتر بوو فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ له‌ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ داعش خۆی رێكده‌خاته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژانه‌ مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بن. گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی لێی بو، به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.

لیوا زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوره‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ له‌ دوای 16ـی ئۆكۆتبه‌ر بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو، داعش دره‌فه‌تی وه‌گرت كه‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ك مۆڵگه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت و ، ئێستا داعش رۆژانه‌ خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و جموجۆڵه‌ تیرۆریستییه‌كانی زیاتر ده‌بن، هه‌ر له‌ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تا سوتاندنی ده‌غڵو دانی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ له‌ هاووڵاتیان.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م رۆژانه‌ی رابردودا چه‌كدارانی داعش بناری چیای قه‌ره‌چوغیان سوتاندوه‌، دواتر پاوانی گوندی گڕاو تا خۆرئاوای مه‌خمور سوتێنرا و ئێستاش رۆژانه‌ سه‌رانه‌ له‌ شۆفێری ده‌ڕاسه‌كان وه‌رده‌گرێت، كه‌ دانه‌وێڵه‌كان دروێنه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ له‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌ و كارگه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان پێڕاده‌گات.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ رێگرتن له‌و كرده‌وانه‌ی داعش، لیوا زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ره‌چوغ گوتیشی “پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی داعش بۆ تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام بۆردومانی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی بون، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ كۆتاییان نایه‌ت”.

Back to top button