راگه‌یێندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حالهتێی نوێی توشو بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆماركران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن ده‌مامك ببه‌ستن.
له راگهیێندراوهیكهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێردرا هاتووه هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و ده‌مامك نه‌به‌ستێت رێگای پێ‌نادرێت بچێته ژووره‌وه.
ده‌قى ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر
بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان (نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش)کە سەردانی گشت دەزگا تەندروستیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەن پێویستە (دەمامك) یان پێبێت و ڕێگە نادرێت هیچ کەسێك بچێتە ژوورەوە بەبێ دەمامك.