به‌رهه‌م ساڵح له‌ یه‌كێتی جیاده‌بێـته‌وه‌ و بزانن ئێستا سه‌رقاڵی چیه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌م ساڵح جێگری پێشوری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌ یه‌كێتی نیشمانی كوردستان جیا بووه‌وه‌و حزبێكی به‌ ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری پێكھێنا ئه‌گه‌ڕچی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری كرد ته‌نها دوو كورسی به‌ده‌ست هێنا له‌ڵام زوو له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كرایه‌ ئامانج و به‌ پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار گه‌ڕایه‌وه‌ نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئێستادا له‌ یه‌كێتی زویر بووه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی هه‌ڵنه‌بژێردرا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی ناكات و ئێستا له‌ یه‌كێتی زویر بووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌كانی سلێمانی پلانیان داناوه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كاندید بكه‌ن وه‌ك كه‌سی سه‌ربه‌خۆ و دواتر هاویه‌یمانیه‌ك پێكبهێنن له‌ نێو په‌رله‌مانت و پاشان وه‌ك حزب رابگه‌یێندرێت.

خواكوڕك زانیوه‌تی كه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌وڵدایه‌ ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كانی سه‌ر ئاستی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كه‌ به‌ بڕیاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دوورخراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی به‌ده‌ست بهێنێت و ئینجا بچێته‌ نێو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌و خه‌لكانێكی گووتووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ خۆ كاندید كردنیان به‌ پشتگیری خۆی پاشان هاوپه‌یمانیه‌تێك پێكده‌هێنن، گوتویشه‌تی به‌ڵێن بێت یه‌كێتی ده‌بێت له‌ ئێستا زۆر بچووكتر ببێته‌وه‌.

Back to top button