بەكارهێنانی جەماوەری حزبی لەدژی حكومەت كۆتایی بەو كۆبوونەوە سیاسیانە دەهێنێت كە بریاربوو بكرێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ماوەیەكە رێكخستنەكانی حزبی چەند حزبێك  لە هەرێمی كوردستان كار لەسەر خۆپێشاندان و نارەزایەتی خەڵك لە قەیرانی دارایی دەكەن، بەتایبەتی بۆ رێگری لە پرۆسەی چاكسازی ئەمەش ئەگەری هەڵپەساردنی تەواوی كۆبوونەوەكانی هەیە كە بریار وابوو ئەنجام بدرێت”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەگەری هەیە كۆبوونەوەكانی لایانە سیاسیەكان كە بریار بوو لەو ماوەیە ئەنجام بدرێت رابگیرێت، بەهۆی ئەوەی حزبەكانی بەشداری لە حكومەت راستگۆ نین لە بەرپرسیاریەتی و چاكسازی دا و دەیانەوێت پەكی پرۆسەی چاكسازی بخەن”.

دوێنێ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی دا لەمەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دا و رایگەیاند لە ئێستادا چەندین حزب هەوڵدەدەن ئەو پەتایە بە سیاسی وەسف بكەن و بابەتی رێنمایەكان لەبەرچاوی خەڵك بێ نرخ بكەن، لە پەیامەكەشی دا تەواوی بەرپرسیاریەتی ئەنجامی خراپی لێكەوتەكانی ئەو بانگەشەیەشی خستە ئەستۆی ئەو لایانە سیاسیانە، كە پێكهاتوون لە ( یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكێتی و لایانەكانی تر)”.

 

Back to top button