سروە عەبدلواحید بە باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی دەلێت پارتی

خواكوڕك
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، هێرش دەكاتە سەر ناوەندی بریاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بە ئەندامی پارتی لە قەلەمی دەدات و دەلێت ئەندام هەیە سەر بە پارتیە كەچی ناوی لەخۆی باڵی ناوەندی بریار.
 
سروە عەبدولواحید ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی دا بۆ میدیایەكی سەر بەباڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی دەلێت رێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ سودێكی بە بزوتنەوەی گۆڕان نەگەیاندوەو لەڕۆژی رێككەوتنەكەوە تائێستا بەقەتیسكراوی ماوەتەوە، هیچ شتێك جێبەجێ نەكراوەو هەنگاوی جدی نەبوە، چونكە تائێستا لەسلێمانی نەمانتوانیوە كێشەی ئابوری و سیاسی و گەندەڵی چارەسەر بكەین چجای ئەوەی نەمان توانیوە كاریگەریمان هەبێت لەهەولێر.
 
سروە عەبدولواحید دەشلێت، بون و نەبونی ئەو رێككەوتنە وەك یەكە پێویستە یەكێتی هەنگاوی جدی بنێت بۆئەوەی نیازپاكی خۆی دەربخات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان كە لەگەڵ ئەو رێككەوتنەدایە، بەڵام تائێستا یەكێتی نەیتوانیوە كێشە ناوخۆییەكانی خۆی چارەسەر بكات، بۆیە بیر لەوە ناكاتەوە لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی رێككەوتنی هەبێت و ناتوانێت ماڵی خۆی رێكبخاتەوە لەكاتێكدا تائێستا ئەندامی هەیە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە خۆشی بە یەكێتی دەزانێت و ناوی خۆشی ناوە باڵی ناوەند.
Back to top button