سەرۆكی حكومەت بەرپرسیاریەتی دۆخی مەترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنای خستە سەر یەكێتی و لایانەكانی تر
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا لەسەر مەترسیە جدیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوێنێ راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا رایگەیاند”بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن.
ئەم پەیامەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا بۆ جارێكی تر ڤایرۆسەكە بڵاو بۆتەوە، رۆژانە رێژەی بڵاو بوونەوەی لە پەرەسەندن دایە، بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی دۆخەكە بەبێ راگەیاندراو، لەدەست دەرچووە ، ئەو نەخۆشانەی ئێستا دیاری دەكرێن بەخۆیان روویان لە نەخۆشخانەكان كردووە، نیشانەكانیان هەیە و پێشینە و بەركەوتەكانیان دیار نیە”.
لەكاتێكدا هەر یەكە لە ئەندام و لایانگرانی ( كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی و گروپەكانی سەر بە نەوەی نوێ، بانگەشەی بەسیاسی كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن و ئەمەش وای كرد كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەترسیی ئەو دۆخە بخاتە ئەستۆی ئەوان”.