لەگەڵ كردنەوەی دوامی فەرمی پرۆژەی چاكسازی جێبەجێ دەكرێت
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، پرۆژەی چاكسازی كۆتایی دەهێنێت بە ناعەداڵەتی مووچە، كە ئێستا سەدا 97ی كۆی بودجەی كوردستان بۆ مووچە مووچە خۆڕان دەروات”.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە لەگەڵ كردنەوەی دەوامی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بە جێبەجێ كردنی پرۆژەی چاكسازی و ئەو پرۆژەیە دەچێتە واری جێبەجێ كرد”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات پرۆژەی چاكسازی بەتەواوی كۆتایی دەهێنێت بە ناعەداڵەتی مووچە و دوو مووچە و شایستە نەبووەكانی لیستی مووچە كۆتایی پێدەهێنێت”.
هەروەها سەرچاوەكە باس لەئەگەری خۆپێشاندان و نارەزایەتیەكان دەكات لەدژی پرۆژەكە و دەلێت بەهیچ شێوەیەك پرۆژەكە ناوەستێت و دەچێتە واری جێبەجێ كردن، چونكە دەسەڵاتی ئەم چاكسازە لە هەولێرە و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێداگرە لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكە بۆیە لێرە دەست دەكرێت بە چاكسازیەكە و لێرەشەوە مووچە كۆی ناشایستە و گەندەڵەكان دەبرێت”.