سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه

دوای ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجەر جەنەرال ئیریک هیل کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووريدا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا تاوتوێ كرا.
ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى كه بڕياره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تيايدا نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ بكرێت، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان له‌و ديالۆگه و له دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه.
هەروەها، نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگيى هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه جموجووڵ و هێرشه‌كانيان مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه له‌سه‌ر ئاسايشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات، ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسييه‌كانى فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى تيرۆرستانى داعش له عێراق و سووريا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له هه‌ردوو وڵات.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستيى هه‌نگاونانى سياسى له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته عێراقييه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن.