خولی ئینگلیزی دەست پێدەكاتەوە

 

ھەواڵی دەست پێكردنەوەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بووە ھۆی دڵخۆشی ھەوادارانی سەرجەم یانەكانی ئەو خولە لە تەواوی جیھاندا

 

ئۆلیڤەر داودن وەزیری ڕۆشنبیری بەریتانیا ڕایگەیاند كە پاش ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بڕیاریان داوە لە یەكی مانگی داھاتوو خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بە لەبەرچاو گرتنی ڕێوشوێنی تەندروستی دەست پێ بكاتەوە

 

خولی تۆپی پێی ئینگلیزی لەسەر ئاستی جیھانی ھەوادارانی زۆرەو بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە سێ مانگە خولە كە ڕاوەستاوە

Back to top button