هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە سەرجەم شۆفێران و سەرنشینان

 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێرانی هێڵە گشتییەکانی گواستنەوەو هەموو شۆفێرانی تاکسی و سەرنشینان بۆ بە کار هێنانی دەمامک

لە ڕاگەیندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر دەنووسێت لە رۆژی یەکشەممە واتە سبەی هەر شۆفێر و سەرنشینێک دەمامک بەکار نەهێنی ، شۆفێرەکان بە بڕی پەنجا هەزار دینار سزا دەدرێن .

 

دەقی ڕاگەیاندراوی هاتووچۆی هەولێر بە پێی خالە یاساییەکان

بە پشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە ٣١/٥/٢٠٢٠ـەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی دەمامک و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێنرێت کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (٣٧)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە.

 

لە خاڵیی دەیەمی بەیانی ژمارە ٣٧ وەزارەتی ناوخۆ، کە لە ٢٧/٥/٢٠٢٠ دەرچوو، ماوەی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ١٥/٦/٢٠٢٠ درێژکرایەوە.

 

لە خاڵی دەیەمدا هاتووە “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی نابێت رێگە بداتە سەرنشین بێ دەمامک لە ئۆتۆمبێلەکەی سواربێت، بە پێچەوانەوە بە بڕیپەنجا هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێک شۆفێر سزا دەدرێت”.

Back to top button