مووچەی پلەباڵاکان  بە فەرمانی کازمی کەم دەکرێتەوە

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا لە گەڵ لیژنەی چاکسازی ئابووری ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان لە عێراق

 

هاوکات باسی دوومووچەیی لە لیژنەی چاکسازیدا باسی لە سەر کراو چەند ڕێکارێکیش بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کرا .

 

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا فەرمانی دا بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی کۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بکرێت کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن .

 

لە دوای کۆبوونەوەکە و لە توێی بەیانێکدا وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە ، کەمکردنەوەی مووچە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە ناگرێتەوە کە مووچەکەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە.

Back to top button