كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوەشایەوە

خواكوڕك

ئەمرۆ كە بڕیار بوو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی بەرهەم ساڵح لە كوردستان كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوەشێنراوەتەوە.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە، بریار بووە ئەمرۆ لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ سەركردەی باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی،مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی بەرهەم ساڵح و كێشەناوەخۆیەكانی ئەو حزبە كۆبوونەوەكە هەڵوەشێنراوەتەوە.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكانی یەكێتی بەرهەم ساڵح لەكوردستان نیە و لەدەرەوەی وڵاتە، هەر لەو بارەیەوە، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی گوتوە “بڕیارە سبەینێ وەفدی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆببنەوەو كۆبوونەوەكەش تەواوكەری كۆبوونەوەی یەكەم دەبێت، كە لە رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان سەردانی لایەنەكانی كردبوو”.

Back to top button