دەرئەنجامی نوێ : 23حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئامارو ئەنجامی پشکنینەکانی  کۆرۆنای لە ڕاگەیاندراوێکدا  ئاشکرا کرد .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە  لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو ، بیست و سێ کەس لە سنووری پارێگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج.

چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

 

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.

یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

 

وەزارەتی تەندروستی

٣٠ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button