په‌رله‌مانى نه‌مسا : حزبوڵا ده‌خاته لیستى تیرۆره‌وه

په‌رله‌مانى نه‌مسا پڕۆژه بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى چالاكییه‌كانى حزبوڵاى لبنانى په‌سند كرد و ئه‌مه‌ریكایش له‌سه‌ر ئه‌م كاره ستایشى نه‌مسا ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌مسا به كۆى ده‌نگ داواى له حكوومه‌تى ئه‌م وڵاته كرد سنوورێك بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به تایبه‌تى حزبوڵاى لبنانى دابنێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ستایشى كاره‌كه‌ى نه‌مساى كرد.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ناوه‌ڕۆكى په‌یامێكى مۆرگان ئۆرتاگۆسى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ستایشى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى نه‌مساى كردووه و گوتوویه‌تى، پێشوازى له‌وه ده‌كه‌ین په‌رله‌مانى نه‌مسا ددانى به هه‌ڕه‌شه‌كانى حزبوڵا ناوه له ئه‌وروپا
.
حزبوڵای لبنان رێكخراوێكى شیعه‌ى چه‌كداره و له ساڵى 1982 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دانراوه و ته‌نیا چالاكییه‌كانى له لبنان نییه، به‌ڵكو له زۆر له ناوچه‌كانى دنیا چالاكی هه‌یه و به تیرۆر و تاوانى رێكخراوى مافیاى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.