یەكێتی : پەیامەكەی بەناوی هەڵسوراوانی گۆڕان بە ساختە و ئاژاوە نانەوە ناو دەبات

خواكوڕك

دارێژەری رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان، پەیامەكەی هەڵسوراوانی گۆڕان بە ساختە و ئاژاوە نانەوە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان وەسف دەكات و دەلێت پەیوەندی یەكێتی و گۆڕان پەیوەندیەكی زۆر باشە و گوتەبێژی گۆڕانیش ئەوەی پشتراستكردۆتەوە و دەلێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەوپەڕی باشیدایە، گوتەبێژی گۆڕان خۆیشی ئەوەی گوتووە، كە پەیوەندییەكانمان زۆر باشن، ئەو پەیامەش كە بڵاوكراوەتەوە بە هی گۆڕانی نازانین، چونكە ناوی كەسی لەسەر نییە و، رەنگە ساختە بێت”.

فەرید ئەسەسەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و دارێژەری رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی رووداو دەلێت ئەو پەیامەی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، كە رۆژی دووشەممە 9-1-2017 بڵاویان کردەوە، کە تێیدا هێرش دەکەنە سەر یەکێتی پەیامەکە بە هی گۆڕان نازانین و، رەنگە ساختەش بێت.

ئەندامەکەی سەركردایەتی یەكێتی هەروەها گوتی “لەم ماوەیەدا زۆر باس لە یەكگرتنەوەی یەكێتی ‌و گۆڕان كرا، رەنگە گرووپێك لەنێو گۆڕاندا ئەوەیان پێ‌ باش نەبێت، بۆیە ئەو كارەیان كردبێت، حاڵەتێكی دیكەش هەیە، رەنگە هەر خودی پەیامەكە ساختە بێت ‌و لایەنێك بۆ نانەوەی ئاژاوە بڵاوی كردبێتەوە”.

Back to top button