كهشناسی ههرێم: پلهكانی گهرما بهرزدهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز ببێتەوە و شەپۆلەکەش هەتا رۆژی چوار شەممە بخایەنێت.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەی گەرما 35 پلەیە بەڵام سبەینێ بەرز دەبێتەوە بۆ 36 پلە و لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ 35 پلەیە و سبەینێش هەر 35 پلە دەبێت.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 33 پلەیە و سبەینێ بەرز دەبێتەوە بۆ 34 پلە و لەپارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ 36 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 37 پلە.