وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قوتابیانی پۆلی دوانزەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم ئەو قوتابیانەی پۆلی دوانزە کە سێ وانە لە وەرزی یەکەم دەرنەچوون داخڵی تاقیکردنەوەی گشتیەکانی بەکالۆری بن.

هەروەها بڕیاریشیدا بە پێدانی ١٠ نمرەی بڕیار بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزە بۆ وەرزی یەکەم و دواتر وەرزی دوومیش دەگرێتەوە ،بەڵام هەر قوتابیەك کە لەدوای وەرگرتنی ١٠ نمرەکە سێ وانە زیاتر دەرنەچوبێت ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەی گشتی بکات.

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریشداوە رۆژی حەوتی حوزەیران تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی دونزە ئەنجامبدرێت، بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان.

Back to top button