بەرەی یەکگرتووی عەرەبی كەركووك: داوایی لادانی راكان جبوری دەكەن لە پۆستی پارێزگاری كەركووك

بەگوێرەی راگەیاندراوێك بەرەی یەكگرتووی عەرەبی لە كەركووك داوای لەسەر كار لادانی راكان جیبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دەكەن”.

لەچوارچێوەی راگەیاندراوەكەی بەرەی یەكگرتووی عەرەبی دا هاتووە، پارێزگاری سەپێنراوی حشدی شەعبی كە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر سەپاندیان بەسەر پارێزگای كەركووك، بەهۆی گەندەڵی و دامەزراندنی كەس و كاری خۆی لە پۆستەكان، داوای لادانی لە پۆستەكەی دەكرێت”.

بەرەی یەكگرتووی عەرەبی داوا لە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ( مستەفا كازمی) دەكات كە كۆتایی بە وەكاڵەتی راكان جبووری لە پۆستی پارێزگاری كەركووك بهێنێت، كەسایەتیەكی سەربەخۆی لە كەركووك كە بەچاوێكی هاوبەش سەیری پێكهاتەكان بكات، بكرێتە پارێزگاری كەركووكـ”.

دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر راكان جبووری لەلایان حشدی شەعبی وەك پارێزگاری بەوەكاڵەت دانراو تا رادەیەكیش یەكێتی پشگیری كرد، بەڵام لە ئێستادا دەنگی نارەزایەتی لەدژی بەرزبۆتەوە لەلایان پێكهاتەی عەرەب و توركمانی شارەكە”.

Back to top button