چاودێرانی سیاسی: دوورووی سیاسی وای كردووە نەزانرێت چ دەگوزەرێت
دوای وتارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان، كە باسی لە قەرزەكانی هەرێمی كوردستان كرد هەڵمەتێكی میدیایی دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیار بوو بۆچی ئەو هەڵمەتە دروست بوو لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هۆكاری ئەو هەڵمەتە لە دوو رووی سیاسیەوە دێت، دەلێن ئاخر لەكاتی پێشكەش كردنی كارنامەی و هێلە گشتیەكانی حكومەت بە ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنەكان، مەسرور بارزانی گوتی 27 ملیار دۆلار هەرێمی كوردستان قەرزارە”.
چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە بۆچی لەو كاتە ئەو هەڵمەتە میدیایە دروست نەبوو ئێستا دروست بووە؟ ئەرێ خۆ ئەوكاتەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتی 27 ملیار دۆلار هەرێمی كوردستان قەرزارە بۆچی ئەوكات دروست نەبوو بۆچی ئێستا دروست بووە؟ ئەرێ ئەوە دوو رووی نیە؟!
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، لە كوردستاندا دوو رووی سیاسی وای كردووە نەزانرێت راست چیە و هەڵە چیە، هەروەها واشی كردووە نەزانرێت چارەسەر چیە بۆیەشە دۆخەكە راستی و چەوتی تێدا دەست نیشان ناكرێت و ئەوەش بۆتە هۆكاری پەرش بڵاوی و ئاڵۆزی زۆر و متمانەش لەو نێوانەدا نەماوە لەنێوان كەسدا نەك لەنێوان خەڵك و حزبەكان”.