عەلی عەونی تەحدای پەكەكە دەكەم ئەگەر یەك گوندی لە شنگال رزگار كردبێت

خواكوڕك

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت من تێناگەم پەكەكە چیی كردووە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و دەڤەری شنگال، خۆ لەوەتەی چەكدارەكانی پەكەكە هاتوونەتە شنگال یەك گوندیان رزگار نەكردووە، ئەگەر راست دەكەن ئەوە گرعوزێر لە نزیك بارەگاكانی پەكەكەیە، با سبەی ئازادی بکەن!، لە پڕۆسەی رزگاركردنی شنگالدا هیچ رۆڵیان نەبووە، تەنیا بۆ دروستكردنی كێشە لە شنگال ماونەتەوە، تەنیا چاكە و شت كە پەكەكە كردوویەتی، لە سەرەتای شەڕی داعش رێگەیەكیان كردەوە بۆ نێو رۆژئاوای كوردستان و ژمارەیەك خەڵكی ئاوارە لەو رێگەیەوە دەرباز بوون، خۆزگە ئەو چاكەیەیشیان لەگەڵ ئێمەدا نەكردبایە”.

 

عەلی عەونی لەبارەیی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بكێشنەوە و، چونکە ئەوان هۆکاری هاتنی هێزی توركیان بۆ هەرێمی كوردستان، دەشلێت ئەگەر راستە بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەستی خۆیاندایە و دەیانەوێ خزمەتێك بە گەلی كورد بكەن و، بیانەوێ هیچ كێشەیەك لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان روو نەدات و خاكی رزگاركراوی كوردستان تووشی كێشەی دیكە نەكەن، بە ڕاست ئەگەر پەكەكە دژی هەبوونی توركیایە لە هەرێمی كوردستان با چەكدارەكانیان بكێشنەوە بۆ باكووری كوردستان و ئەوێ بكەنە مەیدانی تەسفییەی حیساباتی خۆیان، ئەگەر مەبەستی پەكەكە بڕیاری خەڵكی شنگالە چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، ئەوە دەمێكە نوێنەرانی كوردانی ئێزدی لە پیاوماقوڵ و پیاوە ئایینی و كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیرانی ئێزدی لە مەزارگەی شەرەفەدین قسەی خۆیان كردووە لەبارەی داهاتووی ناوچەكەیانەوە”.
عەونی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بكێشنەوە، بەڵام من گەییشتووم بەو بڕوایەی بڕیاری كشانەوەیان لە دەست خۆیاندا نییە، تەنها دەیانەوێ بەهانە بدەنە دەست وڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت توركیا، خۆ خەڵكێك باس لەوە دەكات توركیا بارەگای لە دێرەلوك و بامەڕنێ هەیە، بەڵام بزانن كێ توركی هێناوە بۆ هەرێمی كوردستان، كێ بووە هۆی ئەوەی توركیا بێتە هەرێمی كوردستان، من لە پەكەكە دەپرسم باشە سەر لوتكەی چیای گارە چ توركێكی لێیە چەكدارانی پەكەكە كردوویانە بە مۆڵگەی خۆیان و خۆیانیان تێدا حەشار داوە”.
لەبارەی هەبوونی دانوستان لە نێوان پارتی و پەكەكەوە، عەلی عەونی دەڵێ: “من ئاگاداری ئەو دانوستانە نیم، بەڵام ئاگاداری لێدوان و قسەكانی سەركردەكانی پەكەكەم، ئەوانیش لەنێو خۆیاندا یەكدەنگ نین و قسەی جیاواز دەكەن لەبارەی پرسی كشانەوەی چەكدارەكانیان، شنگال پێویستی بە پەكەكە نییە، هێزی پێشمەرگە، هێزێكی نێودەوڵەتییە و شنگال دەپارێزێ، چ پێویست ناكات پەكەكە بمێنێ یان نەمێنێ لەو دەڤەرە”.

Back to top button