ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی وەڵامی هادی عەلی دەداتەوە

هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكی دا بەئاشكرا هانی خەڵك دەدات لەدژی رێكارەكانی خۆپارێز و رێنمایە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵی بەسیاسی كردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات، لەبەرامبەردا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی وەڵامی دەداتەوە و رایدەگەێنێت” ھەرێمی کوردستان بە شاھێدی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، نمونەیەکی سەرکەوتووی رێکار و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنابووە لە ناوچەکەدا.

هەر لە راگەیاندراوە وەڵامەكەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی هاتووە، لەچەندی رۆژی رابردوو ھادی عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە تویتێکدا دەڵێ، گویە “رێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان”!

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی دەلێت” ئێمە دەڵێین کاک ھادی عەلی کاتێ سود لە تویتەر وەردەگری بۆ پۆست کردن، ھەر لەوێشەوە بەدواداچونێکت کردبووایە و زانیاری دروست و پشتڕاستکراوەت وەردەگرت لەبارەی ئەو پەتا جیھانیەوە و، باشتربوو ئەو راستییەت بە ھاووڵاتیان گوتبا کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھاندا پەتای کۆڕۆنا تەواو بابەتێکی زانستییە و، بە حزبەکانی حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆنیشەوە پشتی حکوومەت دەگرن تا ھاووڵاتیانیان پارێزراو بن و نەکراوەتە پرسێکی سیاسی!

لەكۆتایشدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دەشلێت”ھەرێمی کوردستان بە شاھێدی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، نمونەیەکی سەرکەوتووی رێکار و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنابووە لە ناوچەکەدا، رای گشتیش لەوە ھۆشیارترە کە بابەتی کۆڕۆنا وەک ئەوەی جەنابت دەیڵێی تێکەڵ بە خواستێکی سیاسی بکات کە مەبەست لێی تەحریک و  بەلاڕێدا بردنی پرسێکی تەندروستییە بۆ خواستێکی سیاسی.

 

 

Back to top button