دوو کەسی دیکە لە پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو هەلکشانی دووەی تووشبووانی ڤایرۆس کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روویدا ئەمڕۆ دووکەسی دیکە لە پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.

وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button