سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەبارەی دەرماڵەی فەرمانبەران بزانە چی دەلێت

د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە” هەموو فەرمانبەرانی شایستە دڵنیا دەكەینەوە، بەهیچ جۆڕێك دەستكاری دەرماڵەكانیان ناكرێت و دەرماڵەكانیان نابرێت بەڵام بەجۆرێك دەبێت دادپەروەری تێدا پەیرەو بكرێت”.

هەروەها سكرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەشلێـ” دەرماڵەی فەرمانبەران دەستكاری ناكرێت بەڵام دەرماڵەی ئەو كەسانە دەبرێت و دەستكاری دەكرێت كە بەناحەق و ناشایستە بەرز كراوەتەوە و پارە وەردەگرن، هەروەها دەشلێت ئەو كەسەی بە شایستە و بەپێی یاسا دەرماڵە وەردەگرێت، دەستكاری ناكرێت”.

هەروەها راشی گەیاندووە، دەرماڵەی مەترسی بەكەسێك دەدرێت كە فیعلەن مەترسی لەسەر بێت، ئاخر ناكرێت دەرماڵەی مەترسی بەكەسێك بدرێت هیچ مەترسی لەسەر نەبێت ئەوە نموونەی دەستكاری كردنی دەرماڵەكانە، هەروەها دەشلێت پزیشك هەیە مەترسی لەسەرەناكرێت كەسانی دیكه‌ و فەرمانبەرانی دیكه‌ هەمان دەرماڵە وەربگرن و مەترسیشیان لەسەر نەبێت”.

هەروەها عەبدولحەکیم خەسرۆ گوتیشی لە هەرێمی كوردستان 16%ی مووچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەكرێ، 40%یش بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەكرێ، لیستی په‌سه‌ندكراوی ده‌رماڵه‌كان 25 جۆره‌ كه‌ چوار جۆریان جێگیره‌ و 21 جۆریان ناجێگیره‌. هەموو فەرمانبەرانی شایستە دڵنیا دەكەینەوە بە هیچ جۆرێك دەرماڵەكانیان نابڕدرێت و دەستكاری ناكرێت بەڵام بەشێوەیەكی داپەروەرانە رێكدەخرێتەوە”.

Back to top button