سێ پاسدار كوژران
ئاژانسی ئێرنا بڵاویكردەوە كە بە تەقەی گروپێكی نەناسراو لە سەرسنوری ئێران -عێراق سێ پاسدار كوژراون
ئاژانسی ئێرنا ڕایگەیاند كە تا ئێستا نازانرێت بكوژانی پاسدارەكان سەربە كێن و بە گریمانە ئەوەی خستۆتە روو كە دەكرێت ھێزە كوردیە جوداخوازەكان یان داعش ئەو كارەی كردبێت
جگە لە كوژرانی سێ پاسدار ھاوكات ژمارەیەكی دیكەش لەو ھێرشەدا بریندار بوون