داوای چارەنوسی ڕفێنراوان دەكرێت
چالاكانی بواری كۆمەڵی مەدەنی لە عێراق داوای چارەنوسی ھەزاران ونبوو دەكەن و بە ھاشتاگی لە كوێن داوا لە سەرۆك وەزیران دەكەن چارەنوسیان ئاشكرا بكرێت
لە سەرەتای شەڕ دژی داعش میلیشیا شیعیەكان ٤٠٠٠ چوار ھەزار ھاوڵاتی شاری تكریت و ١٨٠٠ ھاوڵاتی شاری سامەڕایان ڕفاندووەو چارەنوسیان نادیارە
چالاكانی بواری كۆمەڵی مەدەنی داوای ئازادكردنی ڕفێنراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەن و پێیان وایە زیندانی گروپە میلیشیا شیعیەكان پڕن لەو كەسانە