رێژەیەکی بەرچاوی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

دە کەس ئەمڕۆ بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق  ئاشکرای دەکات لە بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی  تووشبوو بە کۆرۆنا 260حاڵەتی نوێ تۆمار کرا .

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە تایبەتە بە ئەمڕۆ یەکشەممە باس لە چاک بوونەوەی 46 کەس و مردنی 10 کەس دەکات

 

هاوکات باس لەوە دەکات كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

 

دوا ئاماریش ئاشکرا دەکات و دەنووسێت ، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

Back to top button