ترەمپ هەڕەشەی سەگ تێبەردان لە خۆپیشاندەران دەکات

خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئەمریکا لە دوای کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست هەر وا بەردەوامە و روو لە تەشەنە کردنە لە ئەمریکادا .
ئەمڕۆ یەکشەممە وەک رۆژی پێنجەمی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بە هەزاران خۆپیشاندەری ئەمریکی لە دژی ڕەگەزپەرەستی ڕژانە سەر شەقامەکان و پۆلیسی ئەمریکاش لە چەند شوێن بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە خۆپیشاندەراندا .
لە ٢٥ شاری ئەمریکا یەک لەوان لۆس ئانجلێس ڕێکاری توندی هاتووچۆ گیراوەتەبەر، پۆلیس تا ئێستا پێنج هەزار کەسی ناڕازی دەستبەسەر کردووە و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە هەندێک شوێن گەیشتۆتە ئاستێک مارکێتەکان تالان کرێن و چەندین ئۆتۆمبێلی پۆلیسیش ئاگر تێبەردرێن .
هەر بۆیەش ترەمپ لە تویتێکدا وێرای ئەوە دەنووسێت خۆپیشاندەران بێڕێزیان بە جۆرج فلۆید کردووە ، هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر خۆپیشاندەران بێنە بەر دەم کۆشکی سپی بە چەک و سەگی هار بڵاوەیان پێدەکەیین