ئەمریكا لە ئاوەكانی خلیج تەقە لە هێزە دەریاییەكانی ئێران دەكات
خواكوڕك
جارێكی دیكە رووبەروویونەوەكانی ئەمریكاو ئێران پەرە دەسێنێت, ئەمە لە كاتێكدایە كە بەردەوام ئەم دوو وڵاتە لە ململانێدان, ئێرانیەكان زیاتر لەدەیەیەكە هەوڵی تەواویان خستۆتە گەر بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و هەر ئەوەش خاڵی ناكۆكی نێوان تاران و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریكایە, بۆیە چەندین جار هەرەشە لە یەكتری دەكەن لە دواهەمین كاردانەوەشدا بە چەك رووبەرووی یەكتری بونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی( خواكوڕك) سوپای ئەمریكا لەسنوری ئاوەكانی كەنداو تەقەیان لەهێزێكی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران كردووە, بەڵام هیچ كاردانەوەیەك لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووی نەداوە .
ئەمەش لە كاتێكدا روویداوە كە هێزێكی دەریای سوپای پاسداران بەهۆی نزیكبوونەوە لە كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ئاوەكانی كەنداو، لەلایەن هێزە دەریاییەكانی ئەمریكاوە تەقەیان لئ دەكرێت, هەرچەند ئەمە جاری یەكەم نییە هێزە دەریاییەكانی ئەمریكاو سوپای پاسداران ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و لەڕابردووش سوپای پاسداران چەند سەربازێكی ئەمریكیان بەبیانووی بەزاندنی سنوری ئاوی وڵاتەكەیان دەستگیر كردوو دواتر ئازادیان كردن .
شایەنی باسە بەپێێ رێككەوتنی 14ی تەموزی 2015، كە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەنێوان ئێران وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا، روسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا(1+5) بەڕێوە چوو، بڕیاردرا لەسەر ئەوەی كە ئێران كۆتایی بە چالاكیی ئەتۆمی بهێنێت و لە بەرامبەردا گەمارۆی ئابووری لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێت”.بەڵام تا ئێستا ئێرانییەكان وازیان لەبیرۆكەی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەهێناوە ، سەرباری پاشگەزبوونەوە لەچەند ڕێكەوتنێكی نێوان ووڵاتەكەیان و ئەنجومەنی ئاسایش و ووڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم .