پارێزگای سلێمانی : ١٠١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئامارێکی ترسێنەری لە سەر تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بلاو دەکاتەوەو ئاماژە بە تووشبوونی ١٠١ کەس دەکات لە یەک رۆژدا
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، 6 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 2 تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 90 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە:
51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوینن
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای کەلار
1 دانێشتووی قەزای کفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتووی شاری بهغداد
وەزارەتی تەندروستی
31 ئایار 2020