وەزیری تەندروستی : ئەگەری هەیە قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنین

 

 

 

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان باس لە رێکاری نوێی ڕێگری لە بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان .

 

 

د. سامان بەرزنجی  ئاشکرای دەکات ئەمشەو تا سبەی بڕیار لە سەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت ماوەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی پێداویستی رۆژانەی خۆیان دابین کەن .

 

سەبارەت بە فەرمانگەکانیش دەڵێت لەبەر قەرەباڵغی ناو فەرمانگەکان وا بە باشی دەزانین بۆ ماوەیەک دەوام بوەستێت .

 

لە کۆتاییشدا گوتی لە سەر داوای ئێمە رێکاری پێویست بۆ قەزای پێنجوێن گیراوەتە بەر ، چوونکە ڕێژەی توشبووان زۆر مەترسیدارە

Back to top button