پێنج سوودی زۆر گرینگی فستەق بزانە

فستەق یەکێکە لە چەراساتە بەسوودەکان بۆ تەندروستی و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، جگە لەوەی بۆ جوانی پێست و قژ سوودی هەیە و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڕیشاڵ و ئاسن و کانزا و ڤیتامین سی، کە سەرچاوەن بۆ بواری جوانکاری سروشتی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێم بی سی، فستەق شەش سوودی هەیە کە بریتین لەمانە:

1- فستەق دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بریقەدارکرنی پێست و تەندروستی لەش.

2- خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست و جوانکردنی، بەهۆی پێکهاتەی ڤیتامین و زەیتی سروشتیەوە.

3- فستەق پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی و پیری.

4- خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.

5- فستەق دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی “بیوتین” هەر بۆیە خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەڵوەرینی قژەکەت.

Back to top button