لەبارەی گولەبەرۆژە، ئەم 7 نهێنییە بزانن

لەگەڵ ئەوەی زۆرجار گولەبەڕۆژە خواردن بەنەخۆشی ئەژمار دەكرێت، بەڵام كۆمەڵێك سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، كە گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لەو چەرەزاتانەی لە زۆربەی چارەسەرە سروشتییەكاندا بەكاردەهێنرێت، جگە لەوەش وەكو سوكە ژەم لەكاتی هەستكردن بە برسێتی دەخورێت كە هۆكارە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش.

سوودە تەندروستییەكانی گوڵەبەڕۆژە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. بەهۆی بوونی چەندین ماددەی گرنگ لە پێكهاتەیدا بەرگری جەستە بەهێز دەكات.

2. ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە لەشدا ڕادەگرێت.

3. ئەو چەورییەی لە گوڵەبەڕۆژەدا هەیە سوودبەخشە.

4. ترشی ئەمینی تێدایە كە كاری ئەندامەكانی جەستە باشتر دەكات.

5. دژە ئۆكسانەو بە هۆكارێك دادەنرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە.

6. مەترسییەكانی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە.

7. بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین ماسولكەكانی جەستە بەهێز دەكات.

Back to top button