وەزارەتی ناوخۆ : قەدەغەی هاتوچۆی ته‌واو بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم راگەیه‌ند

بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و له‌پێناو پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند.

وەک لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژەی پێکراوە له‌ كاتژمێر 12ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ تا كاتژمێری‌ 12ی‌ شه‌وی‌ 2020/6/6 هاتووچۆ له‌نێوان گشت پارێزگاكانی‌ هه‌رێم و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و شار و شارۆچه‌كه‌كان راده‌گیرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشی داوه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر 6ی‌ سبەینێ دووشەممەوە تا كاتژمێری‌ 12ی‌ شه‌وی‌ 2020/6/6 له‌ناو گشت پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و شارو شارۆچكه‌كان هاتووچۆی‌ پیاده‌ و ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو راده‌گیرێت.

Back to top button