تەندروستی هەولێر ڕاگەیندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

تەندروستی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەتی هاونیشتیمانیان دەبێت.

درەنگانی شەوی رابردو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریداوى لە نێوان گشت شارەكانی هەرێم لە 31/5/2020 تا 6/6/2020 بە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو، هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

Back to top button