لە تورکیا گەنجێك بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی دەدرێتە بەر چەقۆ

به‌گوێره‌ی هەواڵی میدیایی توركیا بڵاویکردۆته‌وه‌، شەوی رابردوو گەنجیکی کورد بەناوی (بارش چاکان) لە گەڕەکی ئالسانجاک لە قەزای ئەتیمەسەگوت سەر بە ئەنقەرەی پایتەخت بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەسوکاری ئەو گەنجە کە خەڵکی (ئاگری) ن رایانگەیاند، بارش لەگەڵ هاوڕێکانی چۆتە پارکێک و لەوێ گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، لەو کاتەدا سێ کەس هێرشیانکردۆتە سەر و لە ئەنجامدا بارش لەبەر سەختی برینەکەی هەر لەو شوێنەدا گیانیلەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کوشتنی بارش چاکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و زۆر لە کوشتنی گەنجێکی رەشپێست لە ئەمەریکا بە گەورەتر بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناودەبرێت.

Back to top button