وه‌زیری ته‌ندروستی: رێکارەکانی خۆپارێزی زیاتر نەکەین توشبوانی کۆرۆنا زیاتر دەبن
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێژه‌ی پشكنینه‌كانی كۆرۆنا زیاد ده‌كه‌ن و ئەگەریش رێکارەکانی خۆپارێزی زیاتر نەکەن توشبوانی کۆرۆنا زیاتر دەبن.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئاكرێ رایگەیاند، “پێشتر پێشبینی ده‌را كه ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌ترسیه‌كانمان خسته‌ڕو، به‌ڵام به‌هۆی كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و لاوازبونی متمانه به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه و به‌كارنه‌هێنانی ده‌ستكێش و مه‌مامك وایكرد حاڵه‌ته‌كان زۆر زیاد بكه‌ن”.
بەرزنجی باسی لەوەش كرد، بە قەدەغەی هاتوچۆ تیمە تەندروستییەكان دەتوانن كارەكانیان بكەن و زیاتر پشكنین بكەن و كۆنتڕۆڵی زیاتر بكەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە زۆر پێویستە هاووڵاتییان ڕێكارەكان جێبەجێ بكەن.
ڕوونی كردەوە، زۆر لە تووشبووەكان ئێستە سەرچاوەی تووشبوونیان نادیارە، ئەوەش زۆر خراپە، بۆیە پێشتر ئێمە بەدوایان دەگەڕاین، كەچی ئێستە خۆیان دێن بۆ سەنتەرەكان كە ئەمەیش وای پێشان دەدات كە مەترسی زیاتر بێت، بۆیه حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرچی بڕیاری باش بێت بۆ هاووڵاتییان دەری دەكات، ئەو بڕیارەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە
وه‌زیری ته‌ندروستی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بڕیارێكی دروست بووه، پێویسته ھاووڵاتییان جدیتربن له پابه‌ندبوونیان به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و خۆیان لە شوێنه قەرەباڵغه‌كان بەدوور بگرن.