زانایەكی ئێرانی لە ئەمریكا ئازادكرا
دوای زیندانی كردنی بە تۆمەتی دزینی زانیاری زانایەكی ئێرانی لە وڵاتی ئەمریكا لە دادگا بێ تاوان دەرچوو ھەر بۆیە ئازادكرا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند سیریوس ئەسغەری زانای دیاری ئێران پێشتر بە تۆمەتی دزینی زانیاری تەكنەلۆژی دەستگیر كراوەو دواتر ئازادكراوە
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد سیریوس بەم نزیكانە ئەمریكا جێدێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران