چوار کەسی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند هاووڵاتیەک لە سنوری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ چوار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
بە پێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندەوستی تووشببوەکان ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button