رووسیا چه‌كی نوێ ڕاده‌ستی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌كی جۆری لێزه‌ری راده‌ستی هێزی ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ده‌توانێت زۆر به خێرای فڕۆكه بخاته خواره‌وه، ئه‌مڕۆ رووسیا چهكیێكی نوێی راده‌ستی هێزه دهریاوانیهكانی خۆی كرد
ده‌ریاوان ئهلكیساندێر مۆیسیێف فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی له باكووی ده‌ریای ڕووسیاله له چاوپێكهوتنێكا بۆ ڕۆژنامه‌ی كراسنایا ئهزڤێزدا كه وولاوكراوهیهكی ناوخۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیایه، ڕتیگهیاند،كه پشكی چه‌كه مۆدێڕنه‌كانی هێزی ده‌ریایی ساڵ بۆ ساڵ له پێشكه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ئێستاشدا به ڕێژه‌ی شه‌ست له‌سه‌د به‌رزبووته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ته‌نیا له‌ساڵی دووهه‌زارو بیست، شه‌ش كه‌شتی جه‌نگی، ژێرده‌ریایی و به‌له‌م، ڕاده‌ستی هێزی ده‌ریای باكووری ده‌ریای ڕوویا كراون. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ودا كه تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زار وبیست زیاتر له سه‌دو هه‌شتا یه‌كه‌ی ئامێری سه‌ربازی و چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ سوود وه‌رگرتن له دۆخی قورس له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشوورڕادهستی هێزه‌كانی وشكایی و كه‌نارئاوی و هێزی ده‌ریایی له باكووری ده‌ریای ڕووسا ده‌كرێت.
به ووته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ڕووسیا، كه‌ره‌سته‌و چه‌كی نوێ، له‌وانه‌ش چه‌كی خێراتر له‌ده‌نگ به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراونه‌ته‌وه.ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توانایی ڕاده‌به‌ری هێزی ده‌ریایی باكووری ده‌ریای ڕووسیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ڕووی كوالێتی به‌رزببێته‌وه.