لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه چه‌ند بڕیارێكی راگه‌یاند
دوای ئەوەی لە ماوەی دووهەفتەی رابردوو ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرزبووەوە، وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند هەورەها ژووری ئۆپراسیۆنی سلێمانی دوای کۆبوونەوەی چەند بڕیارێکی راگەیاند.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، به ته‌واوه‌تی پابه‌ند بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بن له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
راشیگه‌یاندووه، پێویسته شۆفێران پابه‌ندی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بن‌و هه‌ر شۆفێرێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بشكێنێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تا ڕۆژی (٧/ ٦/ ٢٠٢٠) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ده‌قی بڕیاره‌كان
بۆ/ هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابه‌ت/ گشتاندن
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنی ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕیی و ئارامیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، دیاریكرا.
به كۆی ده‌نگی به‌شداربووان ئه‌م بڕیار‌و داخوازییانه په‌سه‌ند كران:
١-به‌یانی ژماره (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو نووسراوی ژماره (٧٢٥٣ و ٧٢٥٤)ی ڕۆژی (١/ ٦/ ٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ دهكرێنو پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ته‌واوی هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه بن.
٢-پێویسته هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار‌و ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و ڕۆڵی شیاوی خۆیان له پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خه‌ڵكدا ببینن.
٣-داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێرو كه‌سایه‌تییه ئایینی‌و سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن‌و، ڕۆڵی شایان و پێویستی خۆیان له پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی و ته‌ندروستیی گشتیدا ببینن‌و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌واداره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه، كه مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌و هه‌ر كهمتهرخهمییو به‌كه‌مگرتنێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی تهندروستییو مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
٤-داوا له هه‌موو ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنو چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕۆڵی مێدیایی‌و نیشتمانیی‌و مرۆیی خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابهندبوونو خۆپارێزیی هاووڵاتیاندا ببینن‌و وه‌ك هه‌میشه چاودێرێكی وردی سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئهركو ڕێكاره یاساییه‌كان، هه‌ركه‌س‌و كه‌ناڵێك گیانی سه‌ركه‌شیی‌و بێباكیی‌و گومانی بهكهمگرتنو شێواندنی ڕاستییه‌كان بڵاوبكاته‌وه، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه ڕێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
٥-دادگاكان‌و دادوهرانو لێكۆڵه‌ره دادییه‌كان به‌پێی پلانی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی‌و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، له ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌بن.
٦-فه‌رمانگه‌و كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (ته‌ندروستی، ئاو، كاره‌با، كشتوكاڵ، خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانیی، خزمه‌تگوزاریی سیتییه‌كان، چاودێریكردنی زیاده‌ڕۆیی، چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌و شێڵتهرو گرتووخانه‌كان، پهیوهندییهكانو ئینته‌رنێت، سوتهمهنییو پاڵاوگه‌كان، كارگه پیشه‌سازییه قورسه‌كان، ژینگه‌پارێزو كارگوزاری دارستان‌و باخچه‌و كێڵگه‌كان)، به‌پێی نووسراوی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیاندا به‌پێی ڕێنمایی و ڕێكاره تهندروستییو كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات، رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
٧-پێویسته شۆفێران پابه‌ندی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بن‌و هه‌ر شۆفێرێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بشكێنێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تا ڕۆژی (٧/ ٦/ ٢٠٢٠) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
٨-هه‌ركه‌سێك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی نایاسایی ببه‌زێنێت، یان هه‌وڵی به‌قاچاخ هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
٩-بازگه‌و تیمی گه‌ڕۆكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌درێژایی سنوره‌كانی خانه‌قین هه‌تا كه‌ركوك له ئه‌ركدا دهبنو هه‌ر هاووڵاتیه‌ك هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه له پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی جگه له بازگه‌كانی (بانی مه‌قان و ده‌ربه‌ندیخان) بدات، ڕێكاری یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
١٠-هه‌ر كهسو شوێنێك بڕیار‌و ڕێنمایی‌و ڕێكاره تهندروستییو كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان په‌یوه‌ست به كۆرۆنا پێشێل بكات، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه داوای یاسایی به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی تهندروستییو زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی گشتیی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
١١-لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی هاوبه‌ش له هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، له (نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت، هێزه هاوبه‌شه‌كانی لیژنه‌ی ئارامیی، نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وقاف، گه‌شتوگوزار، شاره‌وانی) له ئه‌مڕۆوه له‌ژێر چاودێری قائمقامی قه‌زاكاندا پێكدههێنرێتو ڕێكاری ڕاسته‌وخۆو خێرا به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌س‌و شوێنێكی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌به‌ر.
هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هه‌موو توانستمانهوه له ئه‌ركدا ده‌بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان و تێپه‌ڕاندنی شیاوانه‌ی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌و ئومێدمان پابه‌ندیی و ئاستی به‌رزی خۆپارێزیی و ته‌ندروستیتانه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
١ / ٦ / ٢٠٢٠