عێراق له ٢٤ كاتژمێری رابردوو٤٢٩ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ١٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز بووه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 چوار كاتژمێری رابردوو راگه‌یاند به جۆرێك كه 429 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌و هاوكات 10 كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له سه‌رجه‌م تاقیگه پزیشكییه‌كان، ئه‌مڕۆ (10) هه‌زار و (495) پشكنین ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی پشكنینه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناوه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) گه‌یشتووه‌ته (238) هه‌زار و (251) پشكنین.
ئاشكراشیكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌دا (429) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و (119) حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه و (10) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی تووشبووان: (6) هه‌زار و (868) كه‌س.
كۆی چاكبوونه‌وه: (3) هه‌زار و (275) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: (3) هه‌زار و (378) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: (43) كه‌س.
كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی مردن: (215) كه‌س.
ئ.ر