حكومه‌تی هه‌رێم: له‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پاره‌ی خزمه‌ت گوزاری وه‌رناگیرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌ جێبوون له‌ هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌، كه‌ پرۆژه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌یی پێشكه‌ش ده‌كران بڕێك پاره‌یان له‌ هاوولاتیانی دانیشتوی نێو ئه‌و یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونانه‌ وه‌رده‌گرت، ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت چیتر ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رناگیرێت.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ واژۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌سه‌ره‌و له‌ 11/26 /2019 ده‌رچووه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌ ناوی خزمه‌ت گوزاری وه‌ریان ده‌گرت له‌ به‌رواری 1/6/2020 ئه‌و پڕه‌ پاره‌یه‌ چیتر وه‌ر ناگیرێت.

هه‌روه‌ها‌ حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ به‌رواری دیاری كراو ئه‌و بریاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

Back to top button