جه‌نه‌ڕاڵ مه‌تیس: كاری سه‌ره‌كی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، هه‌ر ئێرانه‌

خواكوڕك

كاتێک مەتیس فەرماندەیی هیزەکانی ئەمەریکا بوو لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شێکردنەوەی کارە هەر سەرەکیەکانی بە سەرۆکی ئەمەریکای گوتبوو “کاری هەرە سەرەکی ژمارە یەک: ئێران، کاری هەرە سەرەکی ژمارە ٢: ئێران، و کاری هەرە سەرەکی ژمارە ٣: ئێران”.

‎بژاردەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆنالد ترەمپ بۆ وەزارەتی بەرگری، لە کاتێکدا کە فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکای لە ئەستۆ بوو، خوازیاری هێرشی مووشەکی جەرگبڕ بووە بۆ سەر دامەزراوەکانی ناوکی و پیگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەم پلانەشی چەند جارێک خستبووە بەردەم گەورە راوێژکارانی سەرۆک و کۆشکی سپی بەڵام ئەو کات بە پەسەند نەزانراوه‌.

‎بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوی سەربازی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، کاتێک هێرشی مووشەکی بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی هێزەکانی ئەمەریکایی لە بەغدا لە ساڵی ٢٠١١  ئه‌نجام دراوه‌، کە بوو بە هۆی کوژرانی شەش سەرباز، گوترابوو ئەو موشەکانە درووستکراوی ئێرانن و بڕیاری ئەوە بوو کە پەیامێکی توند ئاراستەی ئێران بکرێت، پێش ئەوەی موشەکەکانی تاران بۆ عێڕاق بێت. ‎

هەر بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، لە هاوینی ٢٠١١ شەش سەرباز بە ھۆکاری موشەکەکانی ئێران لە ناوچەیەک لە خۆرهەڵاتی بەغدا کوژران و چەند ھەفتەیەکی دواتر سێ ئەمریکی تر لە هێرشێکی موشەکی هاوشێوە دا کوژران، بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوەکانی ئەمەریکا گەیشتە ١٥ سه‌رباز و هەتا ئەو مانگە خراپترین مانگ بوو بۆ سەربازانی ئەمریکا لە ماوەێ دوو ساڵ دا.

‎ژێنڕال جێمز مەتیس کە ئەو کات فەرماندەی باڵای ھێزەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، رۆلی ھەبوو لە ناردنی پەیامێکی توند و ڕوون بۆ تاران سەبارەت بە ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ رێکخراوە جیھادییە چەکدارەکانی دژی ئەمریکا و هاوپەیمانانی خۆی لە عێڕاق.

گەڵاڵەیەکی ئامادە کرد کە بە پشتیوانی باڵیۆزی ئەو کاتی ئەمەریکا لە عێڕاق و فەرماندە باڵاکانی تری ئەمەریکایی لە عێڕاق دا ڕووبەڕووبوویەوە، واشنتن پۆست ئەوەش دەڵێت کە “دوو کاربەدەستی باڵای ئێستا و پێشووی ئەمەریکا کە لە ڕەوەندی وتووێژەکانی پەیوەندیدار بەو گەڵاڵەنامەیەدا بوون، ئەو بابەتەیان پشتڕاست کرده‌وه‌”.

لە ئێستاشدا چاوەرێ دەکرێت جێبرال مەتیس، رۆل و نەخشێکی جیاواز بۆ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ببینێت، ئەگەر ئەنجومەنی سێنات دەنگی پێ بدات، باڵاترین پۆسسەر ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لەشکری ئەمەریکایی ڕادەگات کە لە زیاتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهان دا بڵاوبوونەتەوە.

مەتیس لە دەمێکدا لە لایەن ترەمپەوە بووەتە کاندیدی وەزارەتی بەرگری کە ئەو دەستبەجێ دوای هەڵبژاردن بۆته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هەرچەند ئەو دەست نیشانکردنەش نیشان دەدات مەتیس مەیلی بۆ لای گۆڕانی رادیکاڵانەیە، به‌ڵام باس و خواستەکانی سیاسی لە کۆشکی سپی پێشوازی لە دەنگی سەربەخۆ دەکات.

Back to top button