مەسروور بارزانی: پەیامێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاند

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی خستە واری جێبەجێکردن. مەسرور بارزانی لەبارەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییەر نووسیویەتی “شەش رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. ئەوەش بۆ پاراستنی خۆمانە لەکاتێکدا تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا بەرزبووەتەوە”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە هاونیشتمانییان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە پابەندی قەدەخەی هاتووچۆ و رێنماییە تەندروستییەکان بین لە هەموو کارتێکدا.

Back to top button