د.سەباح هەورامی بۆچی بێدەنگە و بۆچی لەسلێمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم شێوەیە گەشەی كرد خواكوڕك ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاروونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی، د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای كردووە پەلە نەكەن لەهەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و شوێنە قەرەباڵغەكان باوەك هەولێر و دهۆك پابەندبین”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكورك كەوتووە، د.سەباح هەورامی هەروەها گوتوویەتی نابێت پەلە بكەین لە كردنەوەی شار و شوێنە قەرەباڵغەكان با وەكو هەولێر و دهۆك پابەند بین و تێستی زۆر ئەنجام بدەین، بەڵام لەوەڵامدا پێیان گوتووە تۆ بریار نادەیت تۆ تەنها جێبەجێی دەكەیت، گوتووشیانە سلێمانی پابەندی بڕیاری پارتی ناکەین ئەوەش بووە هۆكاری ئەو دۆخە”.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پێیان گوتووە تۆ بریار جێبەجێ دەكەی ئێمە بریار دەدەین، بۆیە د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تەواوی دەسەڵاتەكانی خۆی رادەستی جێگرەكەی كردووە و بێدەنگ بووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە ئێستادا لە هەوڵی چڕ دانە بۆ ئەوەی د.سەباح هەورامی بگەرێنەوە، بەڵام بێ سوود بووە، لەئێستادا كار لە كار ترازاوە، نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەموو نەخۆشە بكەن كە رۆژانە روو لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەكات”.
هەر ئەوكاتەی كە كۆبوونەوەكە تەواو بووە د.سەباح هەورامی بە دوو پۆست كۆتا قسە بێدەنگ بوو تا دۆخەكەی سلێمانی بەمرۆ گەیشت”.