گەرمیان : دوازدە کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە راگەیاندراوێکدا ، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لە بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوان بە کۆرۆنا ، دەرکەوت ١٢ کەسی دیکە لە گەرمیان تووشی ڤایررۆسی کۆرۆنا بوون
دهقی راگهیهندراوهكه
دەرەنجامی نوێ … لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری. چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.
وەزارەتی تەندروستی ١ حوزەیران ٢٠٢٠