تەقتەق : سێ هاووڵاتی لە یەک کاتدا خنکان

 

لە گوندی مخۆرەسی سەر بە شارەدەیی تەقتەق سەر بە قەزای کۆیە سێ ئەندامی یەک خێزان لە بیرێکی ئاودا خنکان

 

لەمبارەوە هاوکار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیه لە لێداونیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئەو٣ هاووڵاتییە خنکاوە ، ئەندامی یەک بنەماڵەن و لە کاتی بیر لێداندا ، بیرەکە بە سەوریاندا رووخاوەو بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی هەرسێک کەسەکە .

 

هاوکات باس لەوە دەکات هەرسێک تەرمەکە بە مەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراون

Back to top button