پەیامنێری كەی ئێن ئێن: لە سلێمانی سێ كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردووە نەك یەك كەس
دوای راگەیاندنی حاڵەتی مردن بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی (بریاری نامیق) پەیامنێری كەناڵی كەی ئێن ئێن ئاشكرا دەكات كە سێ كەس مردووە نەك یەك كەس”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی بابەتی كۆرۆنا بە سیاسی دەكرێت”.
لەم شارە بەهۆی ئەوەی ئیدارەیەكی سیاسی هەیە ناكۆكی زۆر لەنێوان لایانەكاندا هەیە بۆ راستی و دروستی لە رووبەرووی بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەردەوام گومان لە داتا و ژمارەكان دەكرێت”.
ئەوەی جێگای سەرنجی چاودێرانی تەندروستیە ئەوەیە لە سلێمانی رێگا بە پشكنینی هاوڵاتیانیش نەدەدرا، لەلایان فرەلایانەكانی ئیدارەی ئەو شارە”.